پەرلەمان عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق دوای قەیرانی سیاسی کە چەند مانگە بەردەوامە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ رۆژی پێنجشەممە کۆدەبێتەوە.

محەمە حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ رۆژی پێنجشەممە کۆدەبنەوە.

لەکاتێکدا کە عێراق لە دۆخێکی چەقبەستوی سیاسیدایە، راگەیاندنی ئەم هەواڵە وەک سوپرایزێک لەقەڵەمدرا.

لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ەوە تاوەکو ئێستا ناکۆکیەکی قوڵ لەلایەن هێزە سیاسیەکانەوە لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیر ژەیە.

لایەنە سیاسیەکان بەهۆی بەرژەوەندیەکانیان رێکناکەون. پۆستی سەرۆککۆمار وەک عورفێک پشکی کوردە. لەلایەن هەردوو پارتی دەسەلاتداری باشوری کوردستان یەنەکە و پەدەکە دیاری دەکرێت. بەپێی رێککەوتنی نێوان خۆیان تاوەکو ئێستا بە یەنەکە دەدرا، بەڵام لە ئێستادا پەدەکە ئامادە نییە ئەو پۆستە بداتە یەنەکە و بۆیەش تاوەکو ئێستا ئەم پرسە یەکلایی نەبووتەوە.

ف.ق