پەرلەمانتارێکی عێراق لێدوانەکانی سولەیمان سۆیلو شەرمەزار دەکات

جەواد پۆلان یئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، لێدوانەکانی وەزیری ناوخۆی تورکی شەرمەزارکرد سەبارەت بە هێرشکردنە سەر سنوورەکانی عێراق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات لە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان دژی تورکیا سکاڵا بجووڵێنرێت.

جەواد پۆلانی گوتی: «پەرلەمان دژی هەموو ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تورکییە بۆ سەر عێراق، ئەمە قبووڵ ناکرێت و بەزاندنی سەروەریی وڵاتە»، ئاماژەی بەوە کرد «ئامانج لەم لێدوانانە بۆ پرۆپاگەندەی هەڵبژاردنە».

پەرلەمانتارەکەی عێراق داوا لە حکومەت دەکات سنوورەکانی بپارێزێت، لە ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا بجووڵێنێت دژی تورکیا و پیلانگێڕییەکانی بۆ سەر عێراق.

وەزیری ناوخۆی داگیرکەری تورک، سولەیمان سۆیلو، بانگەشەی ئەوەی کرد، حەلەب دەکەوێتە سنووری ئەوانەوە و ناسنامە بە دانیشتووانەکەی دەبەخشن، هەروەها سنوورەکانی سوریا_عێراق کۆنتڕۆڵ دەکەن.

ف.ق