پەرلەمانی عێراق لێکۆلینەوە لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک دەکات

کۆمسیۆنی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق بۆ لێکۆلینەوە لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان، لیژنەیەک پێک دەهێنێت.

حسێن ئەلئەمیری ئەندامی کۆمسیۆنی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق وتی، " کۆمسیۆنی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق بە فراوانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شار، شارۆچکە و گوندەکانی سنوری عێراق لێکۆلینەوە دەکات کە هێرشەکان دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە گیان و ماڵی هاوڵاتیان."

ئامیری ئەوەی خستەڕوو، لیژنەیەکی لێکۆلینەوە پێک دەهێنن. لیژنەکە لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی ئەو هەرێمانە دەکات کە دەوڵەتی تورک هێرشی کردووەتە سەر و دواتر بە فراوانی پێشکەشی پەرلەمانی عێراقی دەکات."
ف.ق