پژاک هێرشەکانی سەر گەلی بەلووچی شەرمەزار کرد

لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا، پژاک کوشتنی خەڵکی بەلووچی لە ئێران و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی لە بەلووچستان شەرمەزار کرد.

چالاکیەکە لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە فرانکفورت ئەنجامدرا و لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکار جەهانبەخش روستەمی قسەی کرد و رایگەیاند، لە ویلایەتی بەلووچستان، لە میتینگێکدا، سەربازانی ئێران تەقەیان لە خەڵکی مەدەنی کرد، ١٠ کەسیان کۆمەڵکوژ کرد کە ژن و منداڵیشیان تێدابوو و وتی، ئەوان وەک پژاک، دەوڵەتی ئێران شەرمەزار دەکەن.

جەهانبەخش رۆستەمی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانە کرد کە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە کۆمەڵکوژ کراون.

ف.ق