قەیرانی یەمەن: لە شەڕی مەئاربدا ٩٦ کەس کوژران

لە شەڕی نێوان حۆسیەکانی یەمەن و حکومەتی یەمەن بۆ کۆنتڕؤڵکردنی مەئارب لە باکووری یەمەن، لە ٤٨کاتژمێری ڕابردوودا لانی کەم ٩٦ کەس کوژراون.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٩٦ کەس لە هێزە ئەمنیەکانی یەمەن و حوسیەکان لە پێکدادانەکانی مەئاربدا کوژراون.

سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەنی ئەمڕۆ ئاشکرایکردووە، ئەو پێکدانانەی کە لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوەوە لە چەند بەرەیەکی مەئاربەوە دەستیان پێکردووە، کوژرانی ٩٦ کەسی ئەمنیان لێکەوتووەتەوە، بەجۆرێک ٣٦ سەربازی حکومەت و ٦٠ چەکداری حوسییەکان.

هەروەها دەڵێت فڕۆکەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە، چەند هێرشێکیان بۆسەر حوسیەکان ئەنجامداوە، لەگەڵ ئەوەشدا حوسییەکان بەردەوامن لە پێشڕەویکردن بەرەو مەئارب.

لە ئێستادا حوسیەکانی یەمەن کە ئێران پاڵپشتییان دەکات، دەیانەوێت شاری مەئارب کۆنترۆڵ بکەن، پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی دانپێدانراوی یەمەن بە فشاری سەرۆکی ئەمریکا.

ک-ش