راگەیەندراوێکی هاوبەش لە ژنە زیندانیکراوەکانی ئێرانەوە

شەش زیندانی ژن کە لە زیندانەکانی ئێراندا ئازادکران رایانگەیاند، " ئازادی راستەقینە لەکاتێکدا ئاشکرا دەبێت کە هەموو زیندانیان ئازاد بکرێن."

شەش زیندانی ژن لە زیندانەکانی ئێراندا ئازاد کران و راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. بەگوێرەی هەواڵێکی نووژنها، ژنان رایانگەیاندووە، بە تەنیا ئازادی ئەوان چارەسەر نییە، پێویستە هەموو زیندانیان ئازاد بکرێن و تاوەکو ئەوەش روونەدات، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت.

راگەیەندراوی هاوبەشی نەدا حاجی، ئەمینە زەمانی، سپێدێ سالارۆند، لەیلا مەسنوری، نازیلا مەروبیان و سەبا چاردۆست بەم شێوەیەیە: سزای درێژی سەر زینانیان هەڕەشە لە زیندانیانی نەخۆشی وەک سامانە ئەسغەری، ئێلاهێ موحەمەدی و نیلوفەر حەمیدی دەکات. هەروەها ساروناز ئەحمەد شەش ساڵ دوای ئازادکردن سزادرایەوە. ئێمە داوای لێبۆردنمان نەکردووە. ئێمە لە سەرەتاوە بێتاوان بووین. لەبەرئەوە دوای ئەوەی بڕیاری ئازادکردن درا، نەمانتوانی ئازادی خۆمان بە تەواوی بەدەست بهێنین. ئازادی راستەقینە ئەوەیەکە هەموو زیندانیان ئازاد بکرێن . هەموو زیندانیان ئازاد بکەن."

ف.ق