عێراق دەیەوێت ٥ ملیۆن نەمام بچێنێت

سەرۆکوەزیری عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی رووبەرووبوونەوەی بە بیابانبوونی خاکی عێراق، لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق دەست بە کەمپەینی چاندنی ٥ ملیۆن نەمام دەکەن.

لە پارێزگای بەسرا کۆنفڕانسی ئاوهەوای عێراق دەستی پێکرد. محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیری عێراق لە کۆنفڕانسەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند کە کۆنفڕانس لەدژی رووبەرووبوونەوەی بە بیابانبوونی خاکی عێراقە.

هەروەها سودانی لە کۆنفڕانسەکەدا رایگەیاند کە ئەوان دەست بە چاندنی پێنج ملیۆن نەمام و داری خورما لە هەموو پارێزگاکانی عێراق دەکەن.

سودانی ئاشکراشی کرد کە رێککەوتنێکی گەورەیان واژۆ کردووە بۆ ئەوەی بتوانن رێگری لە گازە زیانبەخشەکانی نەوتی بەسرە بگرن. سودانی وتی، ئەو هەنگاوە بۆ رووبەرووبوونەوە و رێگریکردن لە پیسبوونی ژینگە نێراوە.

ف.ق