عێراق لە ریزبەندی(٥٧)مین بەهێزترین وڵاتان لە ڕووی سەربازیەوە هەژمار دەکرێت

بەپی ڕاپۆرتی ساڵانەی پێگەی گلۆباڵ فایر پاوەر، عێراق لە ریزبەندی(٥٧)مین بەهێزترین وڵاتان، لە ڕووی سەربازیەوە هەژمار دەکرێت.

پێگەی گلۆباڵ فایر پاوەر، بۆ هەڵسەنگاندنی توانای سەربازی لە جیهاندا ساڵانە ئاست و توانای ئەو وڵاتانە دەخاڕوو کە بەهێزترین وڵاتانی جیهان پێکدەهێنن.

پێگەی گلۆباڵ فایر پاوەر بۆ ساڵی ٢٠٢١، ئاماری ژمارەیەک لە وڵاتانی لە جیهان خستەڕوو، عێراقیش لە نێوان ئەو وڵاتانەدا دەکەوێتە ڕێزبەندی ٥٧مین وڵاتی جیهان لە ڕووی سەربازیەوە.

بەپی هەڵسەنگاندنی پێگەکە، ئەمریکا وەکو بەهێزترین و یەکەم وڵاتی جیهان دەست نیشان کراوە و رووسیاش بە پلەی دووەم هەژمارکراوە.

لەکۆی ١٣٩ دەوڵەتی جیهان، عێراق لە ریزبەندی ٥٧مین دێت و هەر یەک لە تورکیا، میسر، ئیران و سعودیاش ریزبەندی ١١ و ١٣و ١٤و ١٧ی وڵاتانی جیهان پێکدەهێنن.

پێگەی گلۆبال فایر پاوەر، پێگەیەکی جیهانیە و ساڵانە خوێندنەوەی نوێی بۆ توانا و هەڵسەنگاندنی سەربازی وڵاتانی جیهان دەکات، پێگەکە خوێندنەوەی بۆ زلهێزی جیهان دەکات لەڕووی زەمینی و ئاسمانی و دەریایی و پێگەی جوگراف وڵاتانی جیهان لەڕووی سەربازییەوە.

ف.ق