رێژەی لەسێدارەدان لە سعودیە کەمی کردووە

لە سعودیە لەساڵی ٢٠٢٠دا ٢٧ کەس لەسێدارەدراون، لە کاتێکدا کە لەساڵی ٢٠١٩دا ١٤٣ کەس لەسێدارەدرابوون.

بەپێی راگەیەنراوی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سعودیە، ساڵی رابردوو ٢٧ کەس لەو وڵاتە لەسێدارەدراون.

رێکخستنی چاودێری مافەکانی مرۆڤ و رێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی رایانگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٩دا، ١٨٤ کەس لە سعودیە لەسێدارەدراون و ریکۆردێکی مەترسیدار تۆمارکراوە.

بەو پێیەش رێژەی لەسێدارەدان لە ساڵی ٢٠٢٠ بەپێی ساڵی ٢٠١٩، ٨٥٪ کەمیکردووە.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سعودیە وتی، "کەمبوونی رێژەکە پەیوەندی بە دواخستنی سزای لەسێدارەدانی تاوانبارانی مادەی هۆشبەرەوەیە.

کۆمسیۆنەکە زانیاری بۆ ئەشوشێدت پرێس ئاشکرا کرد و رایگەیاند، یاسای راگرتنی ئینفازی سالی رابردوو کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن.

بەڵام بریارەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکراوە و نازانریت لەبارەی یاساکە، پاشایەتی سعودیە بڕیارەک دەدات یان نە.

ف.ق