ساڵانە ١٠ هەزار کۆچبەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گیان لە دەست دەدەن

کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئاسیا و ئینگلتەرا لەبارەی کرێکارە کۆچبەرە ئاسیایەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زانیاریی مەترسیداریان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، ساڵانە ١٠ هەزار کۆچبەری ئاسیایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گیان لەدەست دەدەن.

ڕاپۆرتەکە بە ناوی "نیشانەکانی ژیان: گیان لەدەستدانی کۆچبەران لە وڵاتانی کەنداو" بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتوو، نزیکەی ١٠ هەزار کرێکار لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە و زۆربەى گیان لە دەستدانەکانیش گوماناوین.

کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەنگلادش، هیندستان، پاکستان، نیپاڵ و فلیپین لە ڕاپۆرتێکی رێکخراوی فایرسکوار، کە بنکەکەی لە ئینگلتەرایە ڕایانگەیاند، کۆچبەرانی ئاسیایی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بە کرێیەکی کەمەوە کار دەکەن و لە ژێر   هەڕەشەی زۆر و جۆراوجۆردان.

لە ڕاپۆرتەکەدا چەند نمونەیەک لە مردنی گوماناویی کرێکارانی کۆچبەر خراوەتەڕوو.

ژولهاس ئودین تەمەن ٢٧ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٧دا لە سعودیە کۆچی دوایی کرد. گیان لە دەستدانی ئۆدین بەهۆی ئەوەى نەیتوانیوە هەناسە بدات دڵی لەدەستداوە و ئەوە راپۆرتی گیان لەدەستدانەکەیدا هاتووە.

بەڵام هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە خاوەندارەکەى گوشاری لێکردوە، کە بەبێ بتڵی ئۆکسیجن بڕواتە ناو تونێلەکان و کاناڵەکان و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە، بەڵام هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەو رووداوە ڕووداوەکە نەکراوە.

بەپێی ئامارەکان ٣٠  ملیۆن کۆچبەری ئاسیایی و ئەفریقی لە وڵاتانی ئیمارات، بەحرتەن، سعودیە، عومان، قەتەر و کوێت کار دەکەن.  زۆربەی ئەو کرێکارانە بە کرێی کەم لە پیشە مەترسیدار و قورسەکاندا کار دەکەن.

ژ.ت