سەرچەتەی داعش لە نەنگەرهاری ئەفغانستان کوژرا

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ‌هێزەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەفغانستان، سەرچەتەی نەنگەرهاری داعش کوژرا و دوو سەرچەتەی دیکەش دەستگیرکران.

دوێنێ سەرتەچەی داعش لە ویلایەتی نەنگەرهار، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ‌هێزەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە کوژراوە.

لەو بارەوە عەتائوڵا خوگیانی وتەبێژی ویلایەتی نەنگەرهار بە ئاژانسەکانی ئەفغانستانی وتووە: ئەم ئۆپەراسیۆنە لە گوندی “لەلمە” سەربە شاری “چەپەرهار” لە ویلایەتی نەنگەرهار ئەنجامدراوە.

خوگیانی ئاشکرای کردووە کە ناوی سەرچەتەکەی داعش کە لەم ئۆپەراسیۆنە کوژراوە، “هیدایەتوڵا” بووە و وەک والیی چەتەکانی داعش لە نەنگەرهار دەناسرێت، کە هاوکات بەرپرسی دروستکردنی بۆمب و پشتێنە خۆکوژییەکانی چەتەکانی داعش بووە.

لەلایەکی دیکەشەوە ڕایگەیاند کە، شەوی ڕابردوو، لە شاری ‘جەلال ئاباد’، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا، “قاری عەبدولڕەحمان”، ناسراو بە ‘قاری تەمیم’ لە کەسە گرنگەکانی چەتەکانی داعش بووە، لەگەڵ هاوکارێکی دەستگیرکراون.

خوگیانی هەروەها ڕاشیگەیاند: لەم دوو ئۆپەراسیۆنەدا هیچ زیانێک بە هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی نەگەیشتووە.

ف.ق