سعودییە ٨١ كەسی لەسێدارە دا

سعودییە بەتاوانی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی "كردەوەی تیرۆریستی" ٨١ کەسی لەسێدارە دا.

ماڵپەڕی فەرمیی عەرەبستانی سعودییە (اسبا) لەمبارەیەوە رایگەیاندووە؛ لەناو ئەو كەسانەی لەسێدارە دراون، ٧ كەسیان خەڵكی وڵاتی یەمەن و یەك كەسیشیان خەڵكی سوریا بووە.

ماڵپەڕەكە لە زمانی وەزیری دەوڵەتەوە رایگەیاندوە؛ ٣٧ كەس لەوانەی لەسێدارەدراون هاوڵاتی سعودییە بوون، كە بەهەوڵدان بۆ ئەنجامدانی "كردەوەی تیرۆر" لەدژی دام و دەزگاكانی دەوڵەت، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستبەسەركرابوون.

وەزیرەكەی دەوڵەت ئەوەشی ووتووە، ئەو كەسانە باوەڕیان بە "ئایدیۆلۆژیایەكی هەڵگەڕاوە" هەبووە، كە بە وتەی ناوبراو كەوتبوونە خزمەت گروپە چەتەكانی داعش و قائیدە و راپەڕیوانی حوسی لە یەمەن.

ژ.ت