سوپای تورکی داگیرکەر لە گرێ سپی ٤ گەنجی ڕفاند

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی عەلی باجلییە لە گرێ سپیی داگیرکراودا و ٤ گەنجیان ڕفاند.

سوپای تورکی داگیرکەر هەڵیکوتایە سەر گوندی عەلی باجلییە لە گرێ سپیی داگیرکراو. لەو هەڵکوتانەدا ٤ گەنجیان بە ناوەکانی محەمەد عەلۆ لە عەشیرەتی ئەحوس، مستەفا عەرار لە عەشیرەتی ئەلبو عەساف، عیسا شواخ لە عەشیرەتی جابر و حەسەن عوسمان خوێندکاری ناوەندی، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی کۆتایی ساڵ لە ناوچەی سەخبای ڕەقا گەڕاوەتەوە، ڕفاند.

محەمەد عەلۆ یەکێک لە ڕفێندراوەکان ساڵی ڕابردووش لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانەوە ڕفێنرابوو و لە بەرامبەر ٢ ملیۆن لیرەی سوریادا ئازادیان کردبوو.

ژ.ت