سیسی سەردانی بەغدای کرد

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسر سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد.

سیسی یەکەم سەرۆککۆماری میسرە کە لەدوای ساڵی ١٩٩٠ەوە سەردانی عێراق دەکات. بەهۆی داگیرکردنی کوەیست پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی هەردوو وڵات تێکچووبوو.

لەم ساڵانەی دواییدا پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات بەرەو باشبوونەوە چوون و زۆر جار بەرپرسانی پابەرزی هەردوو وڵات سەردانی یەکتریان کردووە.

سیسی لە چوارچێوەی باشکردنی پەیوەندیە ئەمنی، ئابوری، بازرگانی و وەبەرهێناندا سەردانی عێراق و دواتر ئۆردن کردووە.

ئەم سەردانە هەروەها لە کاتێکدایە کە هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشوری کوردستان زیادی کردووە.

ف.ق