تالیبان بۆ تورکیا: لەدژی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەفغانستانی

تالیبان لەبارەی یەکەیەکی سەربازی تورک کە پێشبینیدەکرێت لە ئەفغانستان بمێننەوە هەڵوێستی پیشاندا.

دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە سەربازانی تورک لە فڕۆکەخانەی کابول ئەرکدار دەکرێن، تالیبان هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد.

تالیبان رایگەیان، ئەم بڕیارە شەرمەزاریە و وتی، "بڕیارەکەی حکومەتی تورک لە جێی خۆیدا نییە، پێشێلکردنی سەروەری ئێمە و یەکێتی خاکی ئێمەیە و لەدژی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێمەیە."

دوای چاوپێکەوتنی نێوان سەرۆکە دیکتاتۆرەکەی تورک ئەردۆغان و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە بروکسەل ئەم بڕیارە درابوو.

بەڵام تالیبان لەدژی پێشنیازی ئەنقەرە وەستایەوە و داوای لە تورکیا کرد کە وەک وڵاتانی دیکە لە چوارچێوەی پەیمانی ٢٠٢٠دا بکشێتەوە. لەنێوان تالیبان و ئەمریکادا لە ساڵی ٢٠٢٠دا پەیمانێک ئیمزاکرابوو.

تالیبان رۆژی شەممە راگەینراوێکی بڵاوکردەوە و وتبووی، پێویستە هێزە بیانیەکان هیچ هیوایەکیان نەبێت کە لە ئەفغانستان بمێننەوە و وتبووی، ئاسایشی فڕۆکەخانە و باڵیۆزخانەکان پێویستە لە دەستی ئەفغانستاندا بێت.

ف.ق