تالیبان دەستی بەسەر دووەم بەنداوی گەورەی ئەفغانستاندا گرت

تەڤگەری تالیبان لە ویلایەتی قەندەهار دوای شەڕێکی قوڕس دەستی بەسەر دووەم بەنداوی گەورەی ئەفغانستاندا گرت.

بزوتنەوەی تالیبان لە ویلایەتی قەندەهاری ئەفغانستان دوای شەڕێکی سەختی چەند مانگ، دەستی بەسەر دووەم بەنداوی گەورەی ئەفغانستاندا بە ناوی دەهلادا گرت. بەرپرسانی تالیبان هەواڵەکەیان پشتڕاست کردەوە.

ئاوی شاری قەندەهار لەو بەنداوە بەرهەم دەهێنرێت.

حاجی گولبودین قایموامی ناوچەی ئاگەنداب رایگەیاند، تالیبان دەستی بەسەر بەنداوەکەدا گرتووە و وتی، "هێزە ئەمنیەکان داوای هێزی پشتیوانیان کرد بەڵام نەیانتوانی بەنداوەکە کۆنتڕۆڵ بکەن."

لە شەش مانگی رابردوودا لە ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوەککە شەڕێکی گەورە روویدا. لە مانگی نیساندا بەرپرسانی ئەفغانستان باسی ئەوەیان کرد کە بەنداوەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

هێزەکانی ئەمریکا لە ئاسمانەوە پشتگیریان لە هێزەکانی ئەفغانستان کرد بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نایانتوانیوە چەکدارانی تالیبان لەو ناوچەیە دەربکەن.

ف.ق