تالیبان رێگەی نەدا جەژنی نەورۆز پیرۆز بكرێت

گروپە چەکدارییە توندڕەوەکەى تالیبان، کە دەستیان بەسەر حکومەت و خاکی ئەفغانستاندا گرتووە، پشووە گشتیەكانی رۆژانی نەورۆزی هەڵوەشاندەوە و ئەم جەژنەی لە "دژی یاسا و رێساكانی ئیسلام" ناساند و قەدەغەى کرد.

جەژنی نەورۆز بۆ یەكەم جار لە دەیەی رابردوودا لە ئەفغانستانی ژێر دەسەڵاتی تالیبان دا بەرێوە دەچوو، بەڵام ئێستا ئەو گروپە  پشووە گشتیەكانی نەورۆزی هەڵوەشاندووەتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی"رویتێرز"، بۆ یەكەمجار دوای بیست ساڵ جەژنی نەورۆز لەشارە گەورەكانی ئەفغانستان هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بەرێوە نەچوو و زۆرینەی خەڵك بەشێوەیەكی شاراوە ئەم جەژنەیان پیرۆز كرد.

نەورۆز لە کوردستان، ئێران، ئەفغانستان و وڵاتانی ئاسیای ناوین پیرۆز دەكرێت. بەگشتی جەژنێكی دێرین و دژ بە زوڵم و رەنگاورەنگە، كە لە ئەفغانستان بنەماڵەكان بۆ دروستكردنی خواردنەكانی جەژن و پێشوازی لەدەستپێكردنی وەرزی بەهار كۆدەبنەوە. بەڵام تالیبان دەڵێت؛ ئەم جەژنە لەگەڵ "یاسا و رێساكانی ئیسلامد"ا یەكناگرێتەوە.

ژ.ت