تورکیا دایکێکی ٦٤ ساڵی کورد دەستگیر دەکات

هانسە بلوت کە ئەندامی دایکانی ئاشتیە سەر لەبەیانی ئەمرۆ بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تیرۆر لە لاین پۆلیسی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەوە دەستگیرکرا، لەبەر ئەوەی پێشتر سزای دوو ساڵ زیندانی هەبوو ڕەوانەی زیندان کرا.

هنسە بلوت-ی ٦٤ ساڵ کە ئەندامی دایکانی ئاشتیە سەرلەبەیانی ئەمرۆ  لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان لە لاین پۆلیسی تورکیا ئەوە دایکە لە شاری ئەزمیری تورکیا دەستگیر کرا. ئەوە لە کاتێکدایە ناوبراو کۆمەڵیک کێشەی تەندروستی مەترسیداری هەیە.

 

مولیکە بڵوت کچی دایە هنسە ئاماژە بەوەکرد، دایکی کۆمەڵێک کێشەی مەترسیداری تەندروستی هەیە، هەروەها  وتیشی:" دایکم ژنێکی تەمن ٦٤ ساڵە نەخۆشی شەکرە، فتق و شەقیقەی هەیە. ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی ژیانی دایکم بکەوێتە مەترسیەوە، داوا دەکەم هەرچی زووە دایکم ئازاد بکرێت