ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلا لە زاپ بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان لە شاخی شەهید مونزور لە ناوچەى زاپ بڵاوکردەوە، کە لە ١ی ئایاردا ئەنجامدراوە و ٤ داگیرکەری تیادا کوژراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە رایگەیاندبوو:

"هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان لە ١ی ئایاری ٢٠٢١دا و لە کاتژمێر ١٧:٤٠ دا لە دژی پەناگەیەکی دوژمن لەسەر شاخی شەهید مونزور لە ناوچەی زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییە سەرکەوتوانەدا ٤ داگیرکەر سزادران و پەناگەکەیان تێکشکێنرا. دوای چالاکییەکە داگیرکەران تەرمی کوژراوەکانیان بە کۆپتەر لە ناوچەکە گواستەوە".

ژ.ت