وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا کۆچی دوایی کرد

وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەى سوریا کۆچی دوایی کرد. وەلید موعەلیم لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە وەزیری دەرەوەی سوریا بوو.

وەلید موعەلیم سیاسەتمەداری سوری و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ماوەیەکی دوور و درێژ بوو، نەخۆشیی دەڵی هەبوو و ئەمڕۆ لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

گەرچی ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) هەواڵی کۆچی دوایی موعەلیمی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی سوریا تاوەکو ئێستا لەبارەی هۆکاری گیان لەدەستدانی وەلید موعەلیم هیچ لێدوان و راگەیاندراوێکیان بڵانەکردووەتەوە.

وەلید موعەلیم هاوکات لەگەڵ ئەوەى وەزیری دەرەوەى سوریا بوو، لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە جێگری سەرۆک وەزیرانی سوریاشە.

ژ.ت