وەزاەرتی دەرەوەی ئێران: وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل دەدرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دوای کوژرانی ٢ بەرپرسی باڵای سوپای پاسداران لە سوریا رایگەیاند، "بەرەی بەرگریی ناوچەکە" وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا دەدەنەوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا، ئێسرائیل لە سەرەتای ساڵی زایینیەوە تا ئێستا ٧ جا هێرشی کردووەتە سەر سوریا.

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوابەدوای هێرشێكی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ دەروبەری پایتەختی سوریا و كوشتنی ٢ لە فەرماندەكانی سوپای پاسداران رایگەیاند؛ "بەرەی بەرگری لە ناوچەكەدا" وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل دەداتەوە.

ناوەندی راگەیاندنی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی هەشتی ئادار لەراگەیەندراوێكدا كۆشتنی هەر دوو فەرماندەكەی "ئەحسان كەربەلایی پور" و "مۆرتەزا سەعید نژاد"ی لەهێرشی ئاسمانی هێزە ئاسمانیەكانی ئێسرائیل لە دەوروبەری دەمیشق پشتڕاستكردەوە.

هەرچەندە ئاسمانی سوریا لەلایەن روسیاوە پارێزراوە، بەڵام ناوەبەناوە فڕۆكە شەڕكەرەكانی ئیسرائیل هێرش دەکەنە سوریا و لە هێرشەکانیاندا بنکە سەربازی و هەواڵگرییەکانی سوریا و ئێران و لایەنگەرانی ئێران دەكەنە ئامانج.

ژ.ت