ئاڵدار خەلیل: پێویستە هەموو کەسێک لەدژی پیلانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک هەڵوێستی روونی هەبێت

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە رایگەیاند، پێویستە لەبەرانبەر پیلانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک، گەلەکەمان خۆی ڕێکبخایەوە. پێویستە لەبەرانبەر داگیرکەری و هاوکاریکردنیی هەڵوێستێکی روون هەبێت.

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە رایگەیاند، پەدەکە باشوری کوردستانی کردووەتە گۆڕەپانێکی پیلانەکانی دەوڵەتی تورک و وتی، " دەوڵەتی تورک کاتێک دەڵێت، کۆتایی بە تەڤگەری ئازاد دەهێنێت، پشت بە پەدەکە دەبەستێت. ئەو شتەی کە دەوڵەتی تورک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ناتوانێت بکات، پەدەکە دەیکات."

ئاڵدار خەلیل چاوپێکەوتنەکانی نێوان پەدەکە و دەوڵەتی تورک و ئامانجی چاوپێکەوتنەکان و کاریگەریان لەسەر گەلی کورد، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) شیکردەوە.

 

لەم قۆناغەدا هێرشی گەورە لەسەر گەلی کورد هەیە، پێویستە پەیوەندیەکانی نێوان پەدەکە و دەوڵەتی تورک کە رۆژ بە رۆژ زیاد دەبن، شیکردنەوەیەکی چۆنیان بۆ بکرێت؟

پەدەکە قەدەری خۆی بە پەیوەندیەکانی خۆی و دەوڵەتی تورکەوە بەستووە. بە روونی دیارە، قەدەری خۆی بە ئاکەپە و مەهەپەوە بەستووە. ئاکەپە و مەهەپە لە مێژووی دەوڵەتی تورکدا، شۆڤێنیترین دەسەڵات بووە. لە بەرانبەر هەبوونی گەلی کورد، دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و یەکسانیە. پەدەکە قەدەری خۆی بە کەسانی بەم شێوەیە بەستووە. لەگەڵ ئەوان لەنێو پیلانگێڕیدایە.

لەم قۆناغەدا کە دەوڵەتی تورک سوورە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر کورد، خاکی کورد داگیر دەکات و سیاسەتی لەناوبردن بەڕێوە دەبات، بەرپرسانی پەدەکە یەک بە یەک دەچنە لای ئەردۆغان، لەگەڵ وەزیر و حکومەتەکەیان چاوپێکەوتن دەکەن. لە هەولێر، ئەنقەرە، مونیخ و زۆر شوێنی دیکە چاویان بە یەکدی کەوتووە. هەموو کاتێک لەنێو پەیوەندیدان. ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە پێکەوە لەنێو پیلانگێڕیدان."

'دەوڵەتی تورکیش پشت بە پەدەکە دەبەستێت'

بە هاتنی بەهار و نەورۆز کاتێک دەوڵەتی تورک دەڵێت ' تەڤگەری ئازادی کورد لەناو دەبەم و رێگری لە هەموو جموجووڵێکیان دەکەن' پشت بە چی دەبەستێت. پشت بە پشتگیریەکانی پەدەکە دەبەستێت. پەدەکە زۆر جار بە دەوڵەتی تورک وتووە ' لەبەرانبەر شۆڕشی ئازادی من ئامادەم و لەگەڵ تۆدام' و ئەوەشی ئاشکرا کردووە. ئەم پرسە زۆر مەترسیدارە. لە باشوری کوردستان کە بەشێکی کوردستانە، لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر هەبوونی گەلی کورد دەجووڵێتەوە. هەرچەندە ئەم راستیەش هەبێت، هێزەکانی باشوری کوردستان بیر لەوە ناکەنەوە. هەموو گەلی باشور لەسەر ئەم هزرە نییە.

پەدەکە کە دەستی بەسەر حکومەت و دەزگاکاندا گرتووە، بە دەسەڵات، هەواڵگری و هێزە تایبەتەکانی، باشوری کردووەتە گۆڕەپانێک بۆ پیلانەکانی دەوڵەتی تورک. لەبەرئەوەش بەشداری لە پیلانەکانی دەوڵەتی تورک دەکات. ئەمە بۆ پەدەکە باش نییە. باشترین رێگە بۆ ئەوان ئەوەیە کە پێویستە لەدژی پیلانەکانی دەوڵەتی تورک بن. بەداخەوە ئێمە بە پێچەوانەوە دەبینین. دەبینین هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات. ئەوەش نەک لە بەرژەوەندی گەلی کورد، بەڵکو لە بەرژەوەندی ماڵباتیدایە.

لەگەڵ ئەوەی پەدەکە بە ئاشکرا بەشداری پیلانەکانی دەوڵەتی تورکدا دەکات، هێزەکانی دیکەی باشور بۆ چی بێدەنگن؟

ماڵباتێک لە باشوری کوردستان بەردەوامی بە ماڵباتی خۆی دەدات. پارتەکانی دیکەی نێو حکومەت خاوەن بڕیار نین، کاریگەریان نییە کە بتوانن بڕیار بدەن و لە هەرێمەکە کاریگەریەکی سیاسی دروست بکەن. لە هەموو باشور  ئەو ماڵباتە لەسەر دەسەڵاتە، دەستیان بە سەر هەموو شتێکدا گرتووە. ئەوە شتەی کە ئەردۆغان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا نەیتوانی بیکات، ئەو ماڵباتە دەیکات. بوونەتە هاوبەش و ئەو شتەی ئەردۆغان ناتوانێت بیکات، دەیکات. دەبێت کە هەموو ئەندامانی ماڵباتی بارزانی هاوبەشی ئەم شتە نەبن. دەبێت کە ژمارەیەکیان لە دەرەوەی ئەو شتە بن. بەڵام ئەوانەی لەسەر ناوی بارزانیەکان لەسەر دەسەڵاتن، لەسەر ناوی ئەو ماڵباتە حوکم دەکەن. بەو هۆیەوە باشوری کوردستان وەک دەسەڵاتی ماڵباتی دەبینرێت.

کاتێک کە بنەماڵەیەک هەموو دەستکەوتەکانی کورد دەخاتە مەترسییەوە

ئەمە کلتورێکی دیموکراتی نییە بۆ کورد زیان بە هەموو بزووتنەوەکانی کورد دەگەیەنێت. بۆ ئێمە ڕەنگە ببێتە هۆی بەهێزبوونی دەوڵەتی تورک. نابێت هێزەکانی کوردستان وا بیر بکەنەوە. بێگومان ئەگەر کوردستانی بن نابێت ڕێگە بەو هێزانە بدەن کە خاکەکەمانیان داگیرکردووە و بەهێز بکرێن. بەپێچەوانەوە دەبێت یارمەتیمان بدەن بۆ ئازادکردنی ناوچە داگیرکراوەکان. ئەوەی ئێستا دەیکەن یارمەتیدانی داگیرکاری.ە کاتێک ئەمە دەبینین، ئێمە زۆر خەمبار دەبین. ئەنەکەسە هاوکاری تورکە. لەگەڵ تورکیا هاوبەشن، کە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی و جەرابلوس و عەزاز و بابیان داگیرکردووە. ئەمە چۆن دەبێت! ئەمە بێویژدانی و نائەخلاقییە و لەگەڵ نیشتمانپەروەری ناگونجێت. مرۆڤ نازانیت چییان پێ بڵێت. ئەم سیاسەتانە دژی بەرژەوەندی گەلی کوردە.

دوای کۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان، رۆژەڤێکی بەو شێوەیە دروست بوو کە هێرشێکی نوێ ئەنجام دەدرێت. ئایا ئێوەش ئاگاداری ئەوە هێرشەن؟

هەندێک زانیاری هەیە کە لەدوای نەورۆزەوە چەند هێرشێک دەکرێتە سەر گەریلاکانی کورد و بزووتنەوە کوردییەکان و دەستکەوتەکانی کورد. ئەمە خزمەتی سیاسەتی دوژمن دەکات و ئەمە خزمەتی بەبزووتنەوەکانی کورد و شۆڕشی دیموکراتی کورد ناکات. پێویستە ئێستا هەموو کەسێک دژی ئەم سیاسەتە بێت. ئەمە تەنها کاری پارتێک نیە. ئەمە ناکۆکی تاکەکەسی نییە.. ئەمە بەو شێوەیە نییە، هەندێک ڕاستی هەیە. هەموو کەس دەبێت بزانێت ئەم بنەماڵەیە و خێزان و پارتانە ناویان هەرچیەک بێت، لەگەڵ دوژمندا کار دەکەن. بەڵام ئێمە بۆ ئازادی تێدەکۆشین.

هەندێک کەس دەڕۆن و لەگەڵ دوژمن هاوپەیمانی دەکەن. ئەو دوژمنە دەیەوێت ئێمە لەناوببات و ئێوەش یارمەتی دوژمن دەدەن. من ناتوانم بە نیازێکی باش سەیری ئەم پرسە بکەم. دوژمن دەیەوێت ئێمە لەناوببات، دەچیت لەگەڵیدا هاوڕێیەتی دەکەیت، پاشان دەڵێیت ئێمە براین، دەبێت گەلەکەمان ئەم ڕاستیانە بزانن.  برایەتی لەگەڵ کەسانێک دەکەن کە دەیانەوێت ئێمە لەناوببەن.

پێویستە کورد لەبەرانبەر رۆژەڤی هێرشەکە و بەشداری پەدەکە لەنێو هێرشەکەدا چی بکات؟

پێویستە هەموومان بڵێین " ئیتر ئەمە بەم شێوەیە نابێت، لەگەڵ دوژمندا مەبە" هەتا لەگەڵ دوژمندا بیت، دوژمن تۆ بەکاردێنێت. دەیەوێت شۆڕشەکەمان تێکبشکێنێت و سەرکەوتوو بێت، بۆیە ئێوەش لەناو دەبات. دواتر شکۆ و بەهای تۆش نامێنێت، سڵاوت لێ ناکات. بۆ ئەوەی بەهای ئێوەش هەبێت، پێویستە ئەم شۆڕش و دەستکەوتانە بپارێزرێت، دەبێت گەلەکەمان خۆیان ڕێکبخەن و هەڵوێستی ڕوون لە دژی داگیرکاری و هاوبەشانی داگیرکەران وەربگرن.

ف.ق