ئەمریکا بارەگا گەورەکەی خۆی لە ئەفغانستان چۆڵ کرد

ئەمریکا بارەگای بەگرامی چوڵکرد کە گەورەترین بارەگای سوپای ئەو وڵاتەیە لە ئەفغانستان و نزیکەی ١٠٠ هەزار سەربازی ئەمریکا و ناتۆی تێدا دەمایەوە.

بەپێی هەواڵێکی فرانس پرێس، کە پشتی بەستووە بە وتەی کاربەدەستێکی باڵای سەربازیی، ئەمڕۆ ئەمریکا گەورەترین بارەگای سەربازیی خۆی لە ئەفغانستان چوڵکردووە.

بارەگای بەگرام کە لە ویلایەتی پەروانی ئەفغانستان لە باکووری کابولی پایتەخت دایە، گەورەترین بارەگای سەربازیی ئەمریکایە لەو وڵاتە و نزیکەی ١٠٠ هەزار سەربازی ئەمریکا و ناتۆ تێدا دەمانەوە، کە وەکو بنکەیەکی ئاسمانییش بەکارهاتووە.

فرانس پرێس هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم بارەگایە دوای چوڵکردنی لەلایەن ئەمریکاوە، ڕادەستی هێزە سەربازییەکانی ئەفغانستان دەکرێت.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، چوڵکردنی بارەگای بەگرام، نیشانەییەکی ئاشکرایە بۆ کشانەوەی هەموو هێزە دەرەکییەکان لە ئەفغانستان.

ف.ق