ئێران دوای ٦ ساڵ دیپلۆماتەکانی رەوانەی جەددە دەکاتەوە

شاندێکی دیپلۆماتکارانی ئێران لەژێر ناوی تەشکیلاتی هاوکاری ئیسلامی لە شاری جەددەی سعودیە نوسینگەکەیان دەکەنەوە. لەنێوان هەردوو وڵاتدا ٦ ساڵە پەیوەندی دیپلۆماسی پچڕاوە.

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، " شاندەکەیان لە شاری جەددە دەست بە کارەکانیان دەکەن لە چوارچێوەی تەشکیلاتی هاوکاری ئیسلامیدا." لەبارەی کاتی کردنەوەی نوسینگەکەش هیچ زانیاریەکی نەدرکاند.

بەهۆی ئەوەی لە ڕیاز پێشەنگێکی ئایینی شیعەکان ڕفێنرابوو، لەنێوان سعودیە و ئێران ئاڵۆزی دروست ببوو و پەیوەندیان نەمابوو. هەردوو وڵات یەکتری تاوانبار دەکەن کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزی دروست دەکەن.

لە بەخدا لەنێوان هەردوو وڵاتان دەست بە دانوستان کرابوو. لە دانوستانەکاندا پرسی یەمەن گفتوگۆی لەسەرکرابوو.

تەشکیلاتی هاوکاری ئیسلامی لە ساڵی ١٩٦٩ لە جەددە پێکهێنرا و ٥٧ وڵات بەشداریان تێیدا کردووە.

ف.ق