ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو چالاکی دیکەدا سەپاند

دادگای باڵای ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو کەسی دیکەدا سەپاند کە بەشداریان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە و بریاریدا سێ کەسی دیکە جارێکی دیکە دادگایی بکرێنەوە.

بریاریدا سێ کەسی دیکە جارێکی دیکە دادگایی بکرێنەوە.

٥ کەس بە تاوانی کوشتنی ئەندامێکی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران لە کەرەجی رۆژئاوای تاران، تاوانبارکران.

دادگای باڵا، دوای ئەوەی لێکۆلینەوەی لە دۆسیەی پێنج کەسەکە کرد، سزای لەسێدارەدانی بەسەر محەمەد مەهدی کارامی و سەیید محەمەد حسێنیدا سەپاند.

هەمان دادگا بریاریدا جارێکی دیکە حەمید گار، حسێن محەمەدی و رەزا ئاریا دادگایی بکرێن.

لە جوارچێوەی هەمان دۆسیەدا، ١٤ کەس بە سزایەکی زۆری زیندان سزادران و بڕیاریدا کە ئەو کەسانە جارێکی دیکە دادگایی  بکرێن.

ف.ق