یونان ناڕەزایی بەرانبەر دەستوەردانی تورکیا لە قەرەباخ دەربڕی

نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یونان کە سەردانی ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا کرد، ناڕەزایی بەرانبەر دەستوەردانی تورکیا لە قەرەباخ دەربڕی.

دەندیاس کە لەگەڵ هاوتا ئەرمەنیەکی زۆهراب منایسکانیان کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا وتی،"بەهۆی دەستوەردانەکانی تورکیا لە دۆخی قەرەباخ ئەوان نیگەرانن."

دەندیاس ئاماژەی بەوەکرد کە 'تورکیا کێشەی هاوبەشە'ی ئەرمنینیا و یونانە و وتی، "بانگەوازە یاساییە نێودەوڵەتیەکانی یەکێتی ئەوروپا نابینرێن."

ف.ق