ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوریا: دوو کەس کوژران

ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر سوریا. بەگوێرەی زانیاریەکان دوو کەس کوژراون کە لایەنگری ئێرانن.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ئیسرائیل کۆگایەکی چەکیان لە رۆژئاوای سوریا بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا دوو میلیشیای سەر بە ئێران کوژراون و سێ سەربازی رژێمی سوریاش بریندار بوون.

مەرسی سوری باسی ئەوەشی کرد کە لەنێوان تەرتوس و حەما کۆگای چەک و تەقەمەنییەکە کراوەتە ئامانج کە سەر بە هێزەکانی سەر بە ئێرانە.

هەروەها باسی ئەوەی کرد، سیستمی دژە موشەکی ئیسرائیل چەند موشەکێکی تەقاندووەتەوە. ئیسرائیلیش رایگەیاند، ئەوان لەم بارەیەوە هیچ زانیاریەک لە میدیا بیانیەکان بڵاوناکەنەوە.

ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١١ەوە کە شەڕی ناوخۆیی سوریا دەستی پێکرد، بە سەدان جار لەدژی هێزەکانی ئێران، حزبوڵلا و هێزەکانی رژێمی سوریا هێرشی ئەنجامداوە و هیچ کاتێک راگەیەندراوی بڵاونەکردووەتەوە.

لە هێرشی ئیسرائیلدا کە رۆژی سێشەممە بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەلەب ئەنجامدرا، ٣ کەس کوژران کە کەسێکیان ئەفسەر بوو.

لە ١٩ی شوباتیشدا، هێرشێکی ئاسمانی لە دیمەشق ئەنجامدرا و ١٥ کەس کوژرابوون.

ف.ق