یەژاستار لە مەتینا چالاکیی نیشانەشکێنیی ئەنجامدا

گەریلاکانی یەژاستار شەوی رابردوو لە دژی داگیرکەران لە ناوچەى زەندورا چالاکیی نیشانەشکێنییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابووردا لە ناوچەى مەتینا؛

لە ٣١ی تەممووزدا لە کاتژمێر ١٨:٤٠ دا لە ناوچەى زەندورا لە دژی داگیرکەران لەسەر شاخی ئازاد چالاکییەکی نیشانەشکێنی ئەنجامدرا. هێزەکانی یەژاستارمان ئەو چالاکییەیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٢٩ی تەممووز سەگێک بێکاریگەر کرا، کە سوپای کۆماری تورکیا کامێرای پێوەبەستبوو و هەوڵیدا بینرێت بۆ ناو تونێلەکانی شەڕ. لە ٣٠ی تەممووز و لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ دا و لە ٣١ی تەممووز لە نێوان کاتژمیری ٠٩:٣٠ و ٢١:١٠ دا تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەى وەرخەل لە ئاڤاشین بۆردومانکران.

لە ٣١ی تەممووزدا لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دا تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەى گرێ سۆر لە ناوچەى ئاڤاشین بە تەقەمەنی بۆردومانکرا.

لە ٣١ی تەممووز لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بۆ ٠٠:٤٠ لە ناوچەى ئاڤاشین لە ناوچەکانی گرێ سپی، گرێ سۆر، مەرڤانۆس، بانیستا و تابوری عەرەبەکان جموجوڵی کۆپتەر هەبوو. لە نێوان ٢١:٠٠ بۆ ٢٢:٠٠ دا ناوچەى ستونا لەلایەن کۆپتەرەکانەوە بۆردومان کرا.

لە ٣١ی تەممووز لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ ناوچەى زاپ، ناوچەی پیتی تی و شاخی شەهید سمکۆ بە کۆپتەر بۆردومان کران. لە کاتژمێرەکانی ٠٠:٣٠ و ١٠:٣٠ دا ناوچەى چەمچۆ لە بنکە سەربازیەکانی سەر سنوورەوە بە تۆپی ئۆبیس تۆپبارانکرا.

لەو هێرشانەى سوپای کۆماری تورکیادا هێزەکانمان هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشت".

ژ.ت