ژمارەی کوژراوانی بەغداد گەیشتە٣٠ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەغداد گیانیان لە دەستداوە گەیشتووەتە ٣٠کەس.

خۆکوژەکە کە پشتوێنی تەقینەوەی بەخۆوە بەستبوو، لەناو بازاڕی تایڕان خۆی تەقاندەوە.

لە کاتێکدا دوای تەقینەوەکە خەڵک بۆهاوکاری بریندارەکان کۆبوونەوە تەقینەوەی دووهەمیش ڕوویدا و خۆکوژە دووهەمە کە لە ناو خەڵکدا خۆی تەقاندەوە.

بە پێی سەرچاوەکانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارەی کوژراوەنیان ٣٠ کەس ڕاگەیاندووە و ٧٣ کەسیش بریندارە.

نەخۆشخانەکان پڕبوون لە بریندار، وەزارەتی تەندرووستی لە حاڵەتی ئامادە باشیدایە.

تا ئیستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆنەگرتووە. بەڵام داعش پێشتر لەم چەشنە هێرشانەی ئەنجام داوە.

ک-ش