ئاڵدار خەلیل دوای بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە سەرێکانی ، بانگەوازی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد

پاش ئەوەی ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرێکانی چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت و بانگی لە تەواوی جیهان کرد دژی ئەمە بوەستن، ئەمشەو لە سلێمانیش بانگەوازی بەپەلە بۆ چالاکی خۆپیشاندان دەکرێت.

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرێکانی سەرەڕای بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی، تانک، تۆپ و هەموو تەکنیکێکی پێشکەوتوو، بەلام هەر تێکدەشکێنرێت، بەڵام چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت لەدژی هاوڵاتیانی مەدەنی و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات.

ئاڵدار خەلیل لە دژی ئەم هێرشانە بانگەوازی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو ڕای گشتی جیهان کرد کە هەڵوێستیان هەبێت و پشتگیری سەرێکانی بکەن.

ک-ش