ئاماری ڕاستەقینەی کۆرۆنا لە ئێران زۆر مەترسیدارە

بە پێی ئاماری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، لەو وڵاتە زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ئامارێکی ڕۆژنامەی Oûest-France کە لە دەرەوەی ئێرانە، ئەو ئامارانەی کە دەوڵەتی ئێران بڵاویدەکاتەوە بە تەنها ئاماری نەخۆشخانەکانە و ئاماری راستەقینەی کۆرۆنا لە ئێران ٨٠% لە ئاماری فەرمی دەوڵەت زۆرترە.

بە پێی ئامارەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران تا ١٠ی ئایار لە ٣١٥ پارێزگای ئێران ٤٠ هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەو پێیەش لە تاران ٦ هەزار و ٧٥٠ کەس، لە قوم ٣ هەزار و ٣٣٠ کەس، لە خوزستان ٢ هەزار و ٧٠٢ کەس، لە گوڵستان ١٢٥٠ کەس، لە هەمەدان ١٠٥٠ کەس، لە لۆڕستان (ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ١٠٤٥ کەس و لە پارێزگای کوردستانیش ٦٥٠ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.