فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ٦ ڕۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانداره‌تیی هه‌په‌گه‌ی ڕاگه‌یاند. نه‌په‌گه ئاشكرای كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زۆر بڕیاری گرنگ دراون.
«ئاگری نه‌ورۆز به سه‌ركه‌وتن تاجدار ده‌كه‌ین»
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
جه‌ژنی نه‌ورۆز كه ڕۆژی به‌رخۆدان، ئازادی، یه‌كێتی و سه‌ركه‌وتنه؛ له كولتووری مێژوویی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و مێژووی هه‌بوونی گه‌لی كوردستاندا خاوه‌نی جێیه‌كی گرنگه. له هه‌مان كاتدا ڕۆژێكی وه‌هایه كه ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ستی به ڕێكردنه گه‌وره‌كه‌ی كرد. به ناوی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ئێمه پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له ڕێبه‌ر ئاپۆ، له كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ندا له هه‌موو به‌رخۆدێرانی مانگرتن له خواردن، گه‌لانی هه‌رێمه‌كه، گه‌لی كوردستان، دایكی شه‌هیدان و هاوڕێیانی خۆمان ده‌كه‌ین. له كه‌سایه‌تیی كاوه‌ی هاوچه‌رخ مه‌زڵووم دۆغاندا كه به به‌رخۆدانی خۆی ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه‌ی كرده خاوه‌نی واتایه‌كی مێژوویی؛ یادی هه‌موو شه‌هیدانی قاره‌مان ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه به ڕێكردن به شوێنپێی ئه‌واندا به‌رخۆدانی ئاگری نه‌ورۆز به سه‌ركه‌وتن تاجدار بكه‌ین.
گه‌لی ئێمه و تێكۆشانی ئازادی له كه‌سایه‌تیی به‌رخۆدێرانی مانگرتن له خواردندا به به‌رخۆدانێكی گه‌وره پێشوازییان له نه‌ورۆزی ٢٠١٩ كرد و به پێداگری و ڕۆحی فیدایی قۆناغی نوێی هاوڕێ زولكوف گه‌زه‌ن به‌ره‌و ئاینده ڕێده‌كه‌ن. ڕۆحی فیدایی و گه‌شی به‌رخۆدێرانی مانگرتن له خواردن له زیندانه‌كان و ده‌ره‌وه، ڕۆحی فیدایی ئاپۆییی فه‌رمانده‌ی هێژا شه‌هید ده‌روێش ئۆره‌مار و ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی چالاكیی كه‌ڤۆرتێی خواكوركیان كرد؛ هه‌میشه ده‌بێته ڕۆحی تێكۆشین و ژیان بۆ هێزه‌كانی گه‌ریلا و گه‌نجانی كوردستان. نه‌ورۆز له مێژووی تێكۆشانی ئێمه‌دا هه‌میشه وه‌ك ڕۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كان جێی خۆی له مێژوودا گرتووه. نه‌ورۆزی ٢٠١٩ش به هه‌ڵمه‌تی گه‌وره له‌ژێر ناونیشانی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» پێشوازی لێ ده‌كرێت. له ئێستاوه ئاشكرا بووه كه نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌بێته ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌تر، نوێ و شكۆدار.
كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێته بنه‌مای سه‌ره‌كیی پڕۆسه‌ی نوێ
له‌م قۆناغه گرنگه‌ی مێژوودا، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌رایه‌تی به قووڵبوونه‌وه و شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانداره‌تییان ساز كرد كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێته گرنگترین بنه‌مای پڕۆسه‌ی نوێ. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌ستنیشان كرا كه ده‌بێ هه‌ڵمه‌تی نه‌ورۆز ببێته هه‌ڵمه‌تێكی به‌هێز. بۆ سه‌ركه‌وتنی تێكۆشانه‌كه‌مان ئه‌نجامی گرنگی هه‌بوو. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانداره‌تیی هه‌په‌گه كۆتایی مانگی ڕابردوو به به‌شداریی ٥٧ هاوڕێ ٦ ڕۆژ به گفتوگۆی قووڵ و سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌چوو.
پلانسازی شه‌ڕی ساڵی ٢٠١٩
ئه‌و قووڵبوونه‌وه‌یه‌ی كه ئه‌نجامی پڕۆژه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی ٢ ساڵی ڕابردووه و نیشانه‌ی ئافراندنی گه‌ریلاكانی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتییه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا به به‌رفره‌وانی هه‌ڵسه‌نگێنرا و له ئه‌نجامدا بڕیاری گرنگ دران. له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدان و ئیراده‌ی بێوێنه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ و ڕاستیی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان؛ به به‌رفره‌وانی ڕه‌خنه له‌خۆ گیران. وانه له پڕۆسه‌ی شه‌ڕ وه‌رگیران و پلانسازی ڕێكردنی سه‌ركه‌وتنی ساڵی ٢٠١٩ ئاماده كرا. ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه پڕۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه كه له مانگه‌كانی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی كوردستانه‌وه هاتووه‌ته تێگه‌یشتن، تا ئاستێك جێبه‌جێ كراوه و به‌مه‌ش ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ی سه‌ركوتكار له باكووری كوردستان و هێرشه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بێ ئه‌نجام بوون. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا به ئه‌نجامی كرده‌یی ده‌ستنیشان كرا كه كاتێك هێڵی نوێی گه‌ریلا به ڕێبازه‌كانی جموجۆڵ، جێگیربوون، ژیان، خۆڕێكخستن و ڕێبازه‌كانی شه‌ڕ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕاست جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا هه‌موو جۆره‌كانی هێرشی دوژمن تێكده‌شكێنرێن و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌بێت. كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پلانسازی شه‌ڕی ساڵی ٢٠١٩ی ئاماده كرد و له ئاستی كۆنفڕانسدا بڕیاری زۆر گرنگی دا و گه‌یشته ئاستێكی به‌هێز.
له دژی ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ؛ گه‌ریلای پرۆفیشناڵ
كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ك به‌رفره‌وانترین كۆبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵانی ڕابردووی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان جێی خۆی له مێژوودا گرت. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانداره‌تیمان به گوێره‌ی ئه‌زموونی ٣٤ ساڵه‌ی گه‌ریلا چوارچێوه‌ی تاكتیك و پڕۆژه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی ده‌ستنیشان كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌مه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕاست جێبه‌جێ بكرێت سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌بێت. هه‌ڵوێستی خۆڕه‌خنه‌كردن، ڕاشكاوی و ئیراده‌ی پێداگری كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا بینرا، به‌هێزترین بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی دواڕۆژه. كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیارداریی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه پێداگریی خۆی پیشان دا كه به ڕۆڵی گه‌ریلای پرۆفیشناڵ كه ده‌توانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو شێوه‌كانی كاری ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ و هه‌واڵگریدا بكات، گه‌ریلاكانی سه‌ركه‌وتنی سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌م ده‌ئافرێنێت.
هێڵی نوێی گه‌ریلا
ساڵی ٢٠١٩ ده‌بێته ساڵی ئافراندنی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بۆ گه‌ل و بزووتنه‌وه‌كه‌مان. ڕۆحی فیدایی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌مڕۆ به كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه و بووه به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌رخۆدان. به ناوی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ئه‌م ڕۆحه به‌رپرسایه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر شانمان. به‌م تێگه‌یشتن و به‌رپرسایه‌تییه، ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانداره‌تیی هێزه‌كانی پاراستنی كوردستان به بڕیاردارییه‌كی مێژوویی پێشوازی له نه‌ورۆز ده‌كات و به‌ڵێن ده‌دات كه ڕێكردنی «ڕێبه‌ری ئازاد و كوردستانی ئازاد» به سه‌ركه‌وتن تاجدار بكات. ئێمه به‌م پێداگرییه‌وه پێشوازی له نه‌ورۆز ده‌كه‌ین كه ناو و سمبوولی به‌رخۆدانی شكۆدار و سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به جۆش و ڕۆحی فیدایی گه‌ریلای ئاپۆیی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له گه‌له‌كه‌مان و به‌رخۆدێران ده‌كه‌ین و ڕێزی خۆمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.»
s.m