ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە ئێران تەقییەوە

لە شاری چابەهار لە ئێران ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقیەوە. بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی تەقینەوەکەوە ٣ کەس کوژراون و چەندین کەسی تریش بریندار بوون.

تەلەفزیۆنى دەوڵەتى ئێران بڵاویکردەوە، لە نزیک ناوەندێکى هێزەکانى پۆلیس لە شاری چابەهار ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو تەقینەوەیەدا ٣ کەس کوژراون و چەندین کەسی تریش بریندار بوون.

شاری چابەهار دەکەوێتە پارێزگاى سیستان و بەلوچستان لە باشووری رۆژهەڵاتى ئێران. چابەهار شارێکى بەندەرییە و لەسەر لێوارەکانى دەریانى عومان دایە و هاسنووری پاکستانە.

ر.م