ئیسرائیل جارێکیتر غەزەی بۆردومان کرد

سوپای ئیسرائیل بە بیانووی ئەوەی حەماس بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بارەگاکانیان غەزەی بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سوپای ئیسرائیل، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانیان و تانکەکانیان بارەگاکانی حەماس کراونەتە ئامانج.

دوای بۆردومانەکە لە شارەکانی باشووری ئیسرائیل دەنگی زەنگی مەترسی بیسترا و سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە حەماس لە غەزەوە ئیرائیلی تۆپباران کردووە.

حەماس کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە لە غەزە باڵادەستە، بەرپرسیاری بۆردومانەکەی لە ئەستووگرت و ڕایگەیاند، ئەو هێرشە وڵامی راستەوخۆیە بۆ داگیرکەری ئیسرائیل

بۆیەش جارێکیتر ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەزە و راگەیەنرا کە شوێنی هێرشەکە، ناوەندێکی دروستکردنی چەکە.

ف.ق