ئیسرائیل غەزەی بۆردومان کرد

دەوڵەتی ئیسرائیل بە بیانووی ئەوەی هێرشی مووشەکی ئەنجامدراوە، بارەگاکانی حەماسی لە کەرتی غەزە بۆردەمان کرد.

بە بیانووی ئەوەی هێرشی مووشەکی ئەنجامدراوە، فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل شەوی سێشەمە – چوارشەمە کەرتی غەزەی بۆردومان کرد. بەپێی سوپای ئیسرائیل، ئەوان لە بارەگای سەربازی حەماسیانداوە.

لەماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا لە غەزەوە تەقەمەنی و مووشەکی زۆر ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە و لە ئیرائیل زیانی مادی دروست بووە. ئیسرائیلیش لەبەرانبەری هێرشە ئاسمانیەکانی چڕ کردووەتەوە.

حکومەتی ئیسرائیل قەدەغەی کردووە کە خەڵکی غەزە لە دەریادا ماسی برن. هەروەها دەرگای بازرگانی نێوان ئیسرائیل و غەزەش داخراوە و سوتەمەنیش نانێردرێت. بەهۆی نەبوونی سوتەمەنیش تاکە وێستگەی کارەبای غەزە لەکار کەوتووە.

ف.ق