ئیسرائیل کۆمەڵگەى نوێى نیشتەجێبوون دروست دەکات

حکومەتى ئیسرائیل رایگەیاند، لە کەرتى رۆژئاوا، کە لە ژێر داگیرکاریى ئیسرائیلدایە و تا ئێستاش شەڕ تیایدا بەردەوامە، کۆمەڵگەى نوێى نیشتەجێبوون دروست دەکات.

دوێنێ بەهۆى دەستێوەردانى سوپاى ئیسرائیل لە دژى خۆپیشاندەران لە کەرتى غەزە، ٢ خۆپیشاندەرى فەلەستینى کوژران کە یەکێکیان منداڵ بوو.

لە مانگى ئادارەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٥٠ فەلەستینى لە خۆپیشاندان و چالاکییەکاندا کوژراون. حکومەتى ئیسرائیل رایگەیاند، لە کەرتى رۆژئاوا کۆمەڵگەى نوێى نیشتەجێبوون بۆ جولەکەکان دروست دەکات.

ئەڤیگدۆر لیبەرمان وەزیرى بەرگریى ئیسرائیل رایگەیاند، لە کۆلۆنیى ئادام ٤٠٠ یەکەى نوێى نیشتەجێبوون دروست دەکەن. چەند رۆژ لەوە پێش گەنجێکى فەلەستینى لە کۆمەڵگەى ئادام بە چەقۆ هێرشى کردبووە سەر ئیسرائیلییەک و کوشتبووی. لیبەرمان راشیگەیاندبوو "باشترین و بەهێزترین وەڵام لە دژى تیرۆریزم دروستکردنى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوونە".

گەنجێکى تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی محەمەد دار یوسف لە کۆمەڵگەى ئادام بە چەقۆ هێرشى کردبووە سەر ئیسرائیلییەک و کوشتبوی. لە دواى ئەو رووداوە ئیسرائیل هێرشى کردە سەر گوندی کۆبار لە دار یوسف لە کەرتى رۆژئاوا و مۆڵەتى مانەوە و کارکردنى بنەماڵەکەى ئەو گەنجەى هەڵوەشاندبووە.

لە کەرتى عەزە زنجیرە چالاکییەک لە مانگى ئادارەوە بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستا بەلانیکەمەوە ١٥٦ هاووڵاتى و خۆپیشاندەرى فەلەستینى لەو چالاکییەدا کوژراون.

ر.م