ئێران دەستی بە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم کرد

دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاریدا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بکشێتەوە، دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند، لەمەودوا دەست بە پیتاندنی یۆرانتۆم دەکات.

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، لە ناوندی ئەتۆمی فۆردۆ، کارەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام دەبێت. ئەمەش دوای ئەوە دێت، بە فەرمانی تڕەمپ ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و ئەمەش وڵاتانی ئەوروپای نیگەران کردووە.

بە پێی هەواڵێکی تری ئاژانسی هەواڵی ئیسنای نیمچە فەرمی ئێران کە لە سەر ناوی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە دوێنی شەوەوە دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم کراوەتەوە.

بڕیاری ئێران دوای ئەوە دێت کە ئەو ماوەیەی بۆ ئەڵمانیا، بەریتانیا، ڕووسیا و چین دیاریکردبوو، کۆتایی هات.

ف.ق