ئێران سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە سەرجەم گەشتەکانی ئێران بۆ سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە ڕاگیراوە.

دەربارەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، کەمێک لەمەبەر پەیوەندییە گشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی ڕوونکرنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە ڕوونکرنەوەکەدا هاتووە:"لەژێر کاریگەری ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە لە ئێستادا لەناوچەکە دەگوزەرێت، هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کە سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاساین بەپێی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێن. تەنها یەک گەشتی ئەمڕۆی تهران – سلێمانی کە بڕیاربوو لەلایەن هێڵی ئاسمانی ماهانەوە ئەنجام بدرێت هەڵوەشایەوە، بەهۆیی بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکانی ئێران بوو، بۆ سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، بۆئەو مەبەستە دڵنیایی دەدەینە هەموولایەک کە هیچ گەشتێک لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە ڕاناگیرێت".

ز.ش