ئێران نایەوێت لە هەرێمەکەدا ئاڵۆزییەکی نوێ بێتە ئاراوە!

سەرۆک کۆماری ئێران رۆحانی کە لە سوریا دژ بە ئیسرائیل شەڕ دەکات، بانگەشەی ئەوەی کرد کە نایانەوێت لە هەرێمەکەدا ئاڵۆزییەکی نوێ بێتە ئاراوە، بەڵکو بۆ ئاسایش و ئارامیی تێدەکۆشن.

ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، پاش بۆردمانی فرۆکە جەنگیەکان لەسەر بەرزاییەکانی گۆلان، کەوتە رۆژەڤی میدیا جیهانیەکان.

ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلیش پاش ئەو شەرە هەر بەردەوامە و سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن رۆحانی رایگەیاند کە وڵاتەکەی نایەوێت ئاڵۆزیی نوێ بێتە ئاراوە.

پاش ئەوەی رۆحانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکلدا بە تەلەفۆن قسەی کرد، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند "نامانەوێت ئاڵۆزیی نوێ لە هەرێمەکە بێتە ئاراوە، بەڵکو ئێمە بۆ ئاسایش و ئارامی لە هەرێمەکەدا کار دەکەین".

هەروەها راشیگەیاند کە بە مێرکلی راگەیاندووە کە ئەوان پەرە بە ئارامی و ئاسایش دەدەن لە رۆژهەڵاتی ناویندا.