ئێران هیچ کات شەڕی نەبردوەتەوە، هیچ کات دانووستانیشی نەدۆڕاندووە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوای فەرمانی کوشتنی قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەغدا، لێدوانێکی تازەی دا.

ترەمپ لە تویتێكدا ڕایگەیاند، "ئێران هیچ کاتێک شەڕی نەبردوەوتەوە، بەڵام هیچ کاتیش دانووستانی نەدۆراندووە".

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ٢ی کانونی دووەم لە بەغدا، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی ناسراو بە قاسم سلێمانی و فەرماندەی حەشدی شەعبی بەناوی ئەبو مەهدی موهەندیس کوژراون. وەزارەت ئەوەشی ڕاگەیاند کە فەرمانی ئەو کوشتنانە لەلایەن ترەمپەوە دەرچووە.

ترەمپ پێش ئەوەی پەیام بدات، ئاڵای ئەمریکای بڵاو کردەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپئۆ دوای کوشتنی قاسم سلێمانی داوای نەرمبوونی گرژییەکانی کرد.

پۆمپئۆ بە سێ تویت رایگەیاند کە لەگەڵ هاوتا چینی، بریتانی و ئەلمانییەکەی کۆبوونەتەوە و داوایان کردووە ئەو گرژییەی هەیە کەم بکرێتەوە.

ف.ق