ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپی دایەوە

ئێران وڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکای دایەوە کە ڕایگەیاندبوو، لە ٥٢ ئامانج دەدرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، ئەگەر هێرشێک ئەنجامبدرێت، ٥٢ ئامانجمان لە ئێران دیاریکردووە و بە زودترین کات هێرش دەکەینە سەریان."

محەمەد باقڕی فەرماندەی گشتی سوپای ئێران لەبارەی قسەکانی تڕەمپ ڕایگەیاند، ئەمریکا ناوێرێت لەدژی ئێران بکەوێتە ناو شەڕدا.

محەمەد جەواد ئازەری جەهرومی وەزیری پەیوەندی و ئای تی ئێرانیش لە تویتێکدا ڕایگەیاند، وەک داعش، وەک هیتلەر و وەک جەنگیزخان، هەمووکەس لەو کلتورە نیگەرانن. تڕەمپ تیرۆریستێکە کە قاتی لەبەر کردووە. لە ماوەیەکی کەمدا تێدەگات کە کەس ناتوانێت نەتەوە و کلتوری ئێرانی گەورە لەناوببات."

ف.ق