ئەمریكا سزا دەخاتە سەر ئەو كۆمپانیا چینیانەی مامەڵە لەگەڵ ئێران دەكەن

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند سزا دەخەنە سەر ئەو كۆمپانیا چینیانەی نەوتی ئێران دەكرن.

پۆمپیۆ لە وەڵامی پرسیارێكی ڕادیۆی (Radio Sho)  د وتی، " سزا بەسەر ئەو كەسانەدا دەسەپێنین كە سیستمی سزاكانی ئەمریكا پێشێل دەكەن و لەو چوارچێوەیەدا سزا دەخەنە سەر ئەو كۆمپانیا چینیانەی نەوتی ئێران دەكرن.

ئەوەش لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا كە بەزمانی فارسی و ئینگلیزی بڵاویكردەوە دەڵێت، پێویستە سەرکردە ئێرانیەكان دەستبەرداری تیرۆر ببن و هەوڵی بەدیهێنانی خەونی گەلی ئێران بدەن.

سەرۆكی ئەمریكا نوسیویەتی گەلی رەسەنی ئێران- كە ئەمریكایان خۆش دەوێت- شایستەی ئەوەن حكومەتێكیان هەبێت و پێویستە سەركردەكانی ئەو وڵاتە واز لەتیرۆر بهێنن و وابكەن جارێكی تر ئێران گەورە ببێتەوە.

ف.ق