ئەمریکا: دەستمان بەسەر زیاتر لە ١٥٠ موشەکی ئێراندا گرتووە

ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە کەنداو دەستیان بەسەر زیاتر لە ١٥٠ موشەکی ئێراندا گرتووە.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، سوپای ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداو ڕۆژی پێنجشەمە دەستی بەسەر ١٥٠ موشەکی ئێران لە کەشتیەکدا گرتووە.

هێزەکانی دەریایی ئەمریکا کەشتیەکیان گەماڕۆداوە کە موشەکی ئێرانی بارکردووە. باسی ئەوەدەکرێت ١٥٠ موشەکی دژە تانک و سێ موشەکی زەوی – ئاسمان لە کەشتیەکەدا دەستیان بەسەرداگیراوە.

سیناتی ئەمریکاش هەمان ڕۆژ پڕۆژەیەکی قبوڵکرد کە هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دژایەتیکردنی ئێران کەمدەکاتەوە.

پڕۆژەکە بە ٥٥ دەنگ بەرانبەر ٤٥ دەنگ قبوڵکرا. دیموکراتەکان پڕۆژەکەیان پەسەند کرد و ٨ سیناتۆری کۆماریش پشتگیری پڕۆژەکەیان کرد.

بە پێی دەستوور تاکە کەس کە دەتوانێت شەڕ ڕابگەهەنێت، سەرۆکی ئەمریکایە. بەڵام بەم پڕۆژەیە سەرۆک ناچار دەبێت دەست لە هەوڵەکانی بۆ شەڕی دژی ئێران بهێنێت.

ف.ق