ئەمریکا ٣ هەزار و ٥٠٠ سەرباز ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

بەپێی هەواڵی میدیای ئەمریکا، پنتاگۆن ٣ هەزار و ٥٠٠ سەربازی لە یەکەی پەڕەشوتوانی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

کەناڵی 'ئێن بی سی' ئەمریکی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کە سێ بەرپرسی باڵای ئەمریکا زانیارییەکانی پشتڕاستکردووەتەوە.

تا ئامەدەکردنی ئەم هەواڵە، ناوەندە فەرمییەکانی ئەمریکا هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

ئێن بی سی ناردنی سەربازەکانی گەڕاندووەتەوە بۆ ئاڵۆزییەکانی عێراق و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

ئەمەش دوای هەڕەشەکانی ئێران دێت لە ئەمریکا، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و چەند بەرپرس و فەرماندەیەکی دیکەی ئێرانی و حەشدی شەعبی عێراق لە بەغدا.

ف.ق