ئەمڕۆعەبدولمەهدی كابینەكەی دەخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق

ئێوارەی ئەمڕۆبڕیارە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق، ئەمڕۆ كابینەی حكومەتەكەی بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ وەرگرتنی متمانە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كاتژمێر ٦ی ئێوارەی ، عادل عەبدولمەهدی كابینە وزارییەكەی دەخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق، دواتر كاتژمێر ٠٨:٠٠ شەو كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێدەكات بۆ دەنگدان بە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی.

میدیا فەرمییەکانی عێراقیش هەواڵی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق و متمانەدان بە كابینەكەی عەبدولمەهدیی دووپاتكردووەتەوە، بەڵام دیار نییە عەبدولمەهدی تەواوی كابینەكەی دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ وەرگرتنی متمانە، یان بەشێك لە كابینەكەی، بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسییەكان لەسەر پۆستە وزارییەكان، بەتایبەت وەزارەتە باڵاكان، سەرەتا عەبدولمەهدی تەنها بەشێك لە كابینە وزارییەكەی دەخاتە بەردەم پەرلەمان.

ئەمە لە کاتێکدایە، عادل عەبدولمەهدی بۆ ڕاگەیاندنی کابینەکەی، تا  ١٠ ڕۆژی تردەرفەتی لەبەردەستدا بەپێی دەستووری عێراق.