ئەمەریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا هێرشیان کردە سەر ٥۰ ئامانجی سوریا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ڕێی دەریا و ئاسمانەوە، هێزەکانی ئەمریكا، بەریتانیا و فەرەنسا هێرشیان کردە سەر دەیان بنکەی سەربازی و حکومی سوریا و ڕوسیاش هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، لە ڕێی دەریا و ئاسمانەوە ، هێزەکانی هەریەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا ، شانشینی بەریتانیا و کۆماری فەرەنسا هێرشیان کردە سەر دەیان بنکەی سەربازی و حکومی سوریا. هێرشەکان بە موشەکی دەریا بەزەمین و فڕۆکەی جەنگی لە کەشتی هەڵگرەکانی نێو دەریای سپی ناوەڕاستەوە کراونەتە سەر ئامانجەکان لەیریا و زیانی زۆری گیانی و مادییان بە دوادا هاتووە.

بەڵام لە بارەی زیانەکان و وردەکاری هێرشەکان زانیاری تەواو و فەرمی نە لە لایەن هێرشبەران و نە لە لایەن حکومەتی سوریاوە بڵاو نەکراونەتەوە.
 

 

کەمێک پێش ئێستاش حکومەتی سوریا دانی بەوەدا ناوە لانی کەم ٥۰ شوینی حکومی و حزبی و سەربازی وڵاتەکەی بونەتە ئامانجی هێرشەکان.

هەروەها بەگوێرەی لێدوانی بەپرسانی ئەمەریکی ، لە کاتی هێرشەکاندا بۆ سەر سوریا ، بە هیچ شێوەیەک ڕوسیا ئاگادار نەکراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، فەدراسیۆنی ڕوسیا لە زاری چەند بەرپرسێکییەوە ڕایگەیاندوە: "هێرشەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سوریا سوکایەتیی بێڕێزییە بە سەرۆکى وڵاتەکەیان ڤلادیمێر بوتین و تەواوی ڕوسیا و واشنتۆن و لەندەن و پاریس بەرپرسیار دەبن لە دەرنجامی هێرشەکان و وەڵامی پێویست دەدرێنەوە".

ه، ه