ئەنجومەنی مەرزەکان:هاتوچۆ و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران و کوەیت ڕاگیراوە

ئەنجومەنی مەرزەکانی عێڕاق ڕایگەیاند هەموو هاتوچۆ و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران و کوەیت ڕاگیراوە و ئەوەشی دەوترێت دوورە لە ڕاستیەوە.

لە ماوەی ڕابردودا گرتە ڤیدیۆیەک بڵاو بۆیەوە کە گوایە لە مەرزەکانی نزیک شاری بەسرا کۆمەڵێک ئۆتۆمبێل گەشتیاری ئێرانی تێدایە و بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس پاسەوانی دەکرێن و دەهێنرێن بۆ بەسرا، ئەنجومەنی مەرزەکان ئەوەی ڕەت کردەوە و وتیان"دورە لە ڕاستیەوە".

هەروەها ئاماژەیان پێکرد ئەو گرتە ڤیدیۆیە کۆمەڵێک کرێکاری تورکین و بەرەو فرۆکەخانەی بەسرا دەچن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

ئەنجومەنی مەرزەکانی عێڕاقدوپاتی کردەوە کە هەمو جموجۆڵێک لە مەرزەکانڕاگیراوە و تا ئێستا نە لە عێڕاق و نە لە ئێران و کوەیت هیچ هاتوچۆیەک ڕوی نەداوە.

ز.ش