بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ لە ١٢ شوێنى ئامەد دا ئاڵاى پەکەکەیان هەڵکرد

بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) رایگەیاند، لە ئامەد چالاکییان ئەنجامداوە و لە ١٢ شوێنى شاری ئامەد دا ئاڵاى پەکەکەیان هەڵکردووە.

دەستەى بەڕیوەبەریى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ راگەیاندراوێکى لەبارەى چالاکییەکانى "یەکینەى تۆڵەکردنەوەى شەهید سەرحەد گارزان" لە ئامەد بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە یەک کاتدا لە ١٢ شوێنى ئامەد دا ئاڵاکانى پەکەکە هەڵکران و سەدان راگەیاندراو بڵاوکرانەوە و فیشەکی ئاگرین تەقێنران و لەسەر دیوارەکان دروشم نووسران.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، چالاکییەکان لە ٢٦ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨دا ئەنجامدراون و تیایدا ئەوەش خراوەتەڕوو:

"لە گەڕەکەکانى کاینار تەپە، مورادییە، کۆرهات، فاتیح، فیس کایا، سوور و حوزور ئەڤلەریی ئامەد سەدان راگەیاندراو بڵاوکرانەوە.

لە ١٢ شوێندا و لە یەک کاتدا ئاڵاکانى پەکەکە هەڵکران.

لە گەڕەکەکانى ئۆفیس و فیس کایای ئامەد لە یەک کاتدا دەستکرا بە تەقاندنی فیشەکى ئاگرین.

لە گەڕەکەکانى باغلەر، مورادیە، کاینار تەپە و فاتیح دروشم لەسەر دیوارەکان نووسران".

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژ بە گۆشەگیرکردنى ئۆجالان کراوە و راگەیاندراوە، تاوەکو گۆشەگیرکردن بەردەوامیى هەبێت چالاکییەکانى ئەوانیش بەردەوامییان دەبێت و داواش لە گەنجان کرا، خۆیان بە رێکخستن بکەن و داگیرکەری و گۆشەگیری تێکبشکێنن.

ر.م