بوومەلەرزە لە ئێران ٨٠ برینداری لێکەوتەوە

بوومەلەرزەیەک بە گووڕی ٥.٢ پلەی ڕێختەر لە قووڵایی ٨ کیلۆمەتریی زەوی، شاری یاسوج-ی ناوەندی پارێزگای کەهکیلویە وبۆیەر ئەحمەدی هەژاند. بە پێی ئامارە بەراییەکان تا ئیستا زیاتر لە ٨٠ برینداری لێ کەتووەتەوە.

بەگوێڕەی هەواڵێکی ئاژانسی ئیسنای ئێران، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە شاری  یاسوج-ی سەربە پارێزگای کەهکیلویەو بۆیەر ئەحمەد ئێران بوومەلەرزەیەک ڕوویداوە.

قایم مەقامی شاری یاسوج  شاەروخ کەناری  بە هەوالنێرییە ناوخۆییەکانی ئێران-ی ڕاگەیاندووە، جگە لە برینداربوونی ٨٠ کەس، هێڵەکانی ئاو، کارەبا ، گاز و تەلەفۆن لە شاری یاسوج و چەندین شاری دیکەی ئەو پارێزگایە بەهۆی بوومەلەرزکەوە بڕاوە.