بۆردومانکردنی بارەگای ئەلواتیە و پەیامێک بۆ خولوسی ئاکار

بارەگای ئەلواتیە کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە لیبیا بیکاتە بارەگایەکی هەمیشەیی، دوێنێ شەو بۆردومانکرا. بۆردومانەکە دوای سەردانی خولوسی ئاکاری بۆ لیبیا ئەنجامدرا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەدوای خەون و خەیاڵی عوسمانی نوێیە و لە لیبیا قەیرانەکە قوڵتر دەکەنەوە.

دوای سەردانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورک بۆ لیبیا، دوێنێ شەو 'فڕۆکە نەناسراوەکان' بارەگای سەربازی ئەلواتیەیان بۆردومان کرد.

سوپای نەتەوەیی لیبیا بە پێشەنگایەتی جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتار ڕایگەیاند، ئەوان هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکە و ٤ ئەفسەری تورکیان لە بارەگاکە کوشتووە.

سیستمی پاراستنی ئاسمانی تورکیش تێکشکێنرا

هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاند کە ٣ سەربازی تورک کوژراون. هەروەها باسی ئەوە دەکرێت کە سیستمی پاراستنی ئاسمانی تورکیش تێکشکێنراوە.

بارەگای سەربازی ئاسمانی ئەلواتیە ١٢٥ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای تەرابلوسەوە دوورە. لە ١٨ی ئایاردا بە پشتگیری هێزی ئاسمانی سوپای تورک لە لایەن چەتەکانی هاوپەیمانی نەتەوەیی داگیرکرا.

سوپای تورک داوای ئەلواتیە دەکات

بارەگای هێزی ئاسمانی ئەلواتیە پێشتر لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکادا بوو. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی بارەگاکە کۆنتڕۆڵ بکات و بە شێوەیەکی هەمیشەیی لەوێ بێت، لەگەڵ فەیاز ئەلسەراج چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە.

سەرەنجڕاکێشە کە دوای سەردانی وەزیری بەرگری تورک بۆ لیبیا بارەگاکە بۆردومانکراوە.

ئاکار: بۆ هەمیشەیی لەوێ ئەبین

ئاکار لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە لیبیا داگیرکەری عومسانی لە لیبیا وەبیرهێنایەوە و وتبووی،"بۆ هەمیشە دەمێنینەوە و ئەرکی ئێمە پەروەردەی سەربازی و راوێژکاریە.

مەحجوب: لە لیبیا جێگایەک بۆ خەیاڵەکانی عەسمانی نییە

خالید ئەلمەحجوب بەرپرس لەناو سوپای نەتەوەیی لیبیا بۆ کەناڵی سکای نیوز ناڕەزایی بەرانبەر سەردانی ئاکار بۆ لیبیا دەربڕی.

ئەلمەحجوب باسی ئەوەی کرد کە مافی وەزیری تورکە کە بە هەموو شێوەیەک خەون و خەیاڵ هەبێت، بەڵام مافی لیبیایە کە خەون و خەیاڵەکانی لەناوببات. خەیاڵی زیندووکردنەوەی عوسمانیان هەیە بەڵام جێگەی ئەو خەیاڵانە لە لیبیا نابێتەوە و پێویستە تورکەکان لە لیبیا بکشێنەوە."

ف.ق